KurdistanPress.com
Title
- کوردستان‌پرێس ::
Description
سۆلۆمۆن مۆڕ: ئیلنور جه‌ویک، بازرگانێکی تورک خاوه‌ن کۆمپانیای جه‌ویک له‌ر، ده‌کوترێ قۆنتراتی پتر له 100میلۆن دۆڵاری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ درووست‌کردنی بیناکانی حکومه‌تی کوردستان، ئیمزا کردووه. ئه‌و کوتی: "به زوویی کۆمپانیاکه‌م به هاوکاری حکومه‌تی کوردستان کاره‌با به‌رهه‌مدێنێ." کاربه‌ده‌ستێکی کورد ده‌ڵێ؛ شاڵاوی کۆمپانیاکانی تورکی له کوردستان، به‌شێک له ڕێبازێکه بۆ خۆشکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیای هاوسێ.
ڕادیۆ ئاڵمان: دژوارترین خاڵى جێى ناکۆکى ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت پیتاندنى یۆرانیوم له پێوانه‌ى به‌رته‌سکیش زۆر به زه‌حمه‌ت قه‌بول ده‌کات، چونکه ئه‌م بڕه له پیتاندنى یۆرانیومیش، لێکۆلینه‌وه و ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانستى ئه‌تۆمى له خۆ ده‌گرێت که ده‌توانرێت له داهاتوودا به مه‌به‌ستى تر که‌ڵکى لێوه‌رگیرێت.
ئومیت ئه‌نگینسۆی: ئه‌و کۆنفه‌ره‌نسه یه‌کڕۆژه، که له خانووی کۆنگره له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گیرا، به ده‌ست دوو گرووپی کورد، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکووری ئه‌مریکا و، کۆمیته‌ی کوردی بۆ دیموکراسی له ئێران ڕێکخرابوو. ئاڵایه‌کی کۆماری کوردستان له مهاباد که، له ساڵی 1946دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران دامه‌زرێندرا و ساڵێک دوایه ڕووخێندرا، له پێش قسه‌که‌ره‌کاندا هه‌ڵاواسرابوو.
Additional Information
Related Domains