KurdItGroup.org
Title
Kurd it group Technology News
Description
له کۆتای ساڵی (2000)، کاتێ ئه‌وه‌نده شاره‌زا نه‌بووم له‌گه‌ڵ سایته کوردییه‌کان، ڕۆژێک له (Paltalk)، سه‌ردانی ژوورێکی کوردیم کرد به ناوی (Kurd Web)، که چوومه ژووره‌که ته‌نها یه‌ک ئه‌ندامی لێ‌بوو، ئه‌ویش ئه‌ندامێک بوو که ئێستا ئه‌ندامی چالاکی ئه‌م گرووپه‌یه ئه‌میش کاک (هێمن) بوو، دوای چه‌ند خوله‌کێک مێوانێک یاخوود ئه‌ندامێکی تر هاته ژووره‌که به‌ناوی (ڕه‌شکۆ) که ناوی به‌ڕێز (ئازاد)ه، له‌م ماوه کورته‌دا‌بووین به سێ ئه‌ندام. دوای ماوه‌ک گفتوگۆ خه‌ڵکی تریش ڕووی له ژووره‌که کرد، بۆ چه‌ند ساتێک کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک هاتن، خه‌ڵک پرسیاری ده‌کرد ئێمه‌ش به پێی لێزانی ئه‌و کات وه‌ڵاممان ده‌دانه‌وه، زۆربه‌ی پرسیاره‌کان له‌سه‌ر فۆنتی کوردی بوون.
له‌وه‌یه زۆر جار بیر له وشه‌ی به‌رده‌قانی بکه‌یه‌وه، به‌ڵام من سه‌یرم کرد زۆربه‌ی شته کوردیه‌کان ئه‌بینی ناوی هه‌میشه بیستراوه بۆ نموونه (کورد)، (کوردستان) وه هیتر، بۆیه حه‌زم کرد ناوه‌که له لیستی هه‌میشه بیستراوه‌کان نه‌بێت، خۆم ناوی به‌رده‌قانیم هه‌ڵبژارد، که دووره له‌م لیسته‌وه بگره له‌وه‌یه گوێ بیستیشی نه‌بووبی. ئه‌م فۆنته‌ش وه‌ک فۆنتی (دیلان) و (عه‌لی فۆنت) بوو، ته‌نها فۆنتێکی عه‌ره‌بی که چه‌ند ده‌سکاریه‌ک و وورده‌کاریه‌کم تێدا کردبوو.
له‌وه‌شه پرسیار بکه‌یت، چۆن ئه‌م گرووپه درووست کرابێت، یان ساڵی چه‌ند دۆمه‌ین تۆمارکراوه، * من و کاک هێمن و کاک ئازاد بیرمان له دامه‌زراندنی گرووپێک کرده‌وه، ئه‌وه‌بوو بڕیاڕی دامه‌زراندنی (KIG)مان دا، بیرم نه‌چووبێت ڕۆژی (20.01.2001), دۆمه‌ینمان تۆمار کرد به ناوی (http://www.kurditgroup.org)، ماوه‌ک بوو ناوه‌که تۆمارکرابوو به‌ڵام لاپه‌ڕه‌که له‌ڕێگای (IP)، خه‌ڵک سه‌ردانی ئه‌کرد، ئه‌و کات خه‌ڵک ته‌نها فۆنته‌که‌ی داده‌به‌زاند، خه‌ڵکێکی زۆریش له ڕێگای ئیمێل و پالتالک ئاشنامان ببوون.
Languages
English
Contact
- Kurditgroup
- Utrecht Utrecht
- Netherlands 0000001
- +31.31653545341
Additional Information
Related Domains
External Links
- Alexa: KurdItGroup.org